دوو هه‌ساره‌ به‌هۆی هێزی ڕاكێشان ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون‌

تلیسكۆبى هابلى ئاسمانى وێنه‌یه‌كى گرتووه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى هێزى ڕاكێشان دوو هه‌ساره‌ ئاوێته‌ى یه‌كتر بوونه‌‌.

ئه‌م دووهه‌ساره‌یه‌ ناوه‌كانیان (ئان جى سى 5953)  و (ئان جى سى 5954)ه‌ و‌ دوورییان له‌ زه‌وییه‌وه‌ 100 ملیۆن ساڵى تیشكییه‌، به‌پێى تیۆرى زاناكانى گه‌ردوون تێكه‌ڵبوون و ئاوێته‌بوونى هه‌ساره‌كان زۆرجار ده‌بێته‌ هۆى وێرانكردنى یه‌كتر، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش ده‌بێته‌ هه‌ساره‌یه‌كى نوێى قه‌باره‌ گه‌وره‌.

زانایانى ده‌زگاى هابل ئاشكرایان كرد كه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ نموونه‌یه‌كه‌ بۆ ئاوێته‌بوون و تێكه‌ڵبوونى هه‌ساره‌كان، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ به‌هۆى هێزێكى گه‌وره‌ى ڕاكێشان دوو هه‌ساره‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوونه‌، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ملیۆنان ساڵ جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێى ماڵپه‌ڕى (دیجیتاڵ تریندز) گه‌ردوونناسه‌كان پێیانوایه‌ پێكدادانى هه‌ساره‌ بازنه‌ییه‌كان ده‌بێته‌ هۆى هاتنه‌كایه‌وه‌ى هه‌ساره‌یه‌ك به‌ناوى (ئاهیلجییه‌)كان.

Sky news