هه‌ساره‌یه‌كی نوێ دۆزرایه‌وه‌

گه‌ردوونناسه‌كان هه‌ساریه‌كی ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ى  GW Orionis  و دووریيه‌كه‌شى له ‌زه‌وى 1300 ساڵى تیشكييه‌.

به‌پێى گۆڤارى (CNET) زانستى توێژه‌ران له‌ زانكۆى نیڤاداى ئه‌مریكى جه‌خت له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر زانایان پێیانوابوو GW Orionis له ‌كۆمه‌ڵه‌ى خۆر جیا نییه‌‌، له ‌كاتێكدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ 3 ئه‌ستێره‌ پێك دێت و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به ‌گه‌ردیله‌ و پاشماوه‌كانى ئاسمان، هه‌روه‌ها توێژه‌رانى ئه‌و زانكۆیه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ له ‌كاتى توێژینه‌وه‌كاندا كونێك له‌ زنجیره‌ شێوه‌ى خۆڵاویدا به‌ده‌ركه‌وتووه.

جیریمى سمولوود زاناى گه‌ردوون ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى  GW Orionisهه‌روه‌ها زیاتر ئه‌و هه‌سارانه‌ وه‌ك هه‌ساره‌ى موشته‌رى غاز ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى جیایه ئه‌وه‌ی كه‌‌ 3 ئه‌ستێره‌ له ‌ده‌وریدا هه‌یه.
جێی باسه‌ زانایانى گه‌ردوونى پێشتر چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌یان دۆزیبووه‌وه‌‌ له كۆمه‌ڵه‌ى 3 ئه‌ستێره‌كان وه‌ك  LTT 1445ABكه‌ 3 ئه‌ستێره‌ له ‌ده‌وریدا هه‌یه‌.

SKY NEWS