له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنی كۆنكاكاف په‌نه‌ما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆماركرد


له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای میوانی برده‌وه.
 دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 54دا، یاریزان ئه‌نیبال گۆدۆی سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی په‌نه‌مای به‌ لێدانی سه‌ر له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوو له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنی مۆندیال گه‌یانده‌ هه‌شت خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ دوای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت.