حاجی ئۆمه‌ران.. دەست بەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا

کۆمەڵگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە چالاكییه‌كی بێ وێنه‌دا 100 ملیۆن دیناری ساخته‌ له‌ جۆری 25 هه‌زاری عێراقی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

ڕاشیگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ ساخته‌كه‌، 4 كه‌س كه‌ ویستوویانه‌ دزه‌ به‌ پاره‌كه‌ بكه‌ن بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستی یاسا كراون. 

ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌: 

 له‌ بەدواداچوونێکی بەردەوام و كاركردن لە سەر زانیارییەکان، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لە سەر هاتنی پارەی ساختە لە ولاتی ئێران بە شیوەی قاچاغ و شاراوە بۆهەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی ٢٠٢١/٩/٣٠ لە چالاكییەکی بێ وینەدا دەست بەسەر بری ١٠٠ ملیون دیناری ساختەی عیراقی داگیرا كە هەمویان بە شیوەی ( ٢٥هەزاری ) لەچاپ درابوون و هەروەها دەستگیرکردنی (٤) كەس لە سەرپیچیكاران و رەوانە كردنیان بو لایەنێ پەیوەندیدار بۆ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆلینەوە و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.