ڕووسیا لێبووردنى بۆ 300 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌ركرد

سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆچبه‌رانى ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاری لێبووردن بۆ 300 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌ر‌كراوه‌.

فادیم كۆچینۆف سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆچبه‌رانى ڕووسیا ڕایگه‌یاند:‌ مه‌به‌ست له‌م لێبوردنه‌ زیاتر بۆ 150 هه‌زار هاووڵاتى ئۆزبه‌كى و 150 هه‌زار هاووڵاتى تاجیكییه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ لێبووردنه‌كه‌ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به ‌بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆیى ڕووسیا قه‌ده‌غه‌ بوون بێنه‌ ناو خاكى ڕووسیاوه‌.

كۆچینۆف گوتیشى: ئه‌م لێبوردنه‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به ‌بڕیارى دادگا له‌ ڕووسیا ده‌ركراون.

وه‌زاره‌تى ناوخۆی ڕووسیا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى له‌ ناو خاكى ڕووسیان له ‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا‌ تا ئێستا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ رۆیشتووه‌ و ڕێژه‌كه‌ش له‌ 10 بۆ 11 ملیۆن كۆچبه‌ر بووه‌ته‌‌ 7 ملیۆن كۆچبه‌ر.
 

jpg