فه‌رمانی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران ده‌رچوو

سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه‌ ئاینییه‌كانی ئێران ئاشكرای كرد، مه‌ڕسوومی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌ركرا.

عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌شیدیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه‌ ئاینییه‌كانی ئێران به‌ ئاژانسی (ته‌سنیم ئێران)ی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران ته‌نیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌بێت و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ڕأشیگه‌یاند: ئێران هه‌روه‌ها داوای له‌ عێراق كردووه‌ ڕێگه‌پێدان به‌و ئێرانیانه‌ ده‌ربكات كه ڕۆژانه‌ به‌شێوه‌ی قافله‌ و گرووپ‌‌‌ هه‌زاران كه‌س ڕوو له‌ عێراق ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی شوێنه‌ ئاینییه‌كان.

عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌شیدیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه‌ ئاینییه‌كانی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆتا سه‌ردانی بۆ ئێران ڕه‌زامه‌ندی پێشاندابوو دوای ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران هه‌ڵبگرێ.

جه‌ختیشی كرده‌وه ‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌نی عێراقییه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ خوازیارین به‌زووترین كات بڕیاره‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.