واده‌ی كۆتایی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق واده‌یه‌كی بۆ كۆتاهاتنی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفووس) ڕاگه‌یاند.

لیوا خالید مه‌حنا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ركاتێك كارتی نیشتمانی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییان ده‌ركرا، ئه‌وا ڕاگرتنی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفووس) ڕاده‌گه‌یه‌نن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیاری شاره‌زایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ساڵی داهاتوو زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی عێراق ببنه‌ خاوه‌نی كارتی نیشتمانی و ئه‌و كاتیش كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی ڕاده‌گرین.