ڤیدیۆ..بزانه‌ چۆن و به‌چی ئه‌م تیمساحه‌ ده‌گیرێت 

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر و نامۆ تیمساحێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی دوور ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ ناوی (یوگین بوزی)ه‌ ده‌ڵێت: كاتێ مناڵه‌كانم ئاگاداریان كردمه‌وه‌ له‌ بوونی تیمساحێك له‌نێو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌مان، بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ باشتیرین چه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیمساحه‌كه‌ به‌ كارهێنان سه‌تڵی زبڵه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "توانیم به‌ شێوه‌یه‌كی دروست تیمساحه‌كه‌ بخمه‌ ناو سه‌تڵی زبڵه‌وه‌ و بیگه‌ڕێنمه‌وه‌ شوێنی خۆی".

رووداوه‌كه‌له‌ هه‌رێمی فلۆریدای ئه‌مریكا  ڕوویداوه‌، گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌نێو میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌، زۆربه‌شیان ده‌ستخۆشی له‌ یوگین ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ تیمساحه‌كه‌دا كردووه‌.

ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لغه‌د