Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:53

بارەگایەکی حەشدی شەعبی کرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق رایگەیاند کە سێ گولـلە ھاوەن ئاراستەی بارەگایەکی حەشدی شەعبی کراون لە باشووری پارێزگای بەغدا.

سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە سێ گولـلە ھاوەن ئاراستەی بارەگای حەشدی شەعبی کراون لە قەزای لەتیفییە باشووری پارێزگای بەغدا.

بەگوتەی سەرچاوەکە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا حەشدی شەعبی، ھیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.