Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:24

فڕۆکەکانی تورکیا چیای بەربزین له‌ سیده‌کان بۆردومان دەکەن

کوردستان TV
100%

بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکه،‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌ چڕی بۆردومانی چیای به‌ربزین له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان ده‌كه‌ن.

مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ سیدەکان ڕایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌  ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لوتکە چیای بەربزینیان بۆردومان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی توركی به‌ نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی شارۆچكه‌ی سیده‌كان و گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دروست كردووه‌.

گوتیشی: بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.