برنج له زۆربه‌ی خواردنه‌كانمان بوونی هه‌یه ، سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، هه‌رچه‌نده خواردنی وه‌ك شۆربه زۆر كه‌م ده‌خورێت،به‌ڵام به‌شێوه‌ی شۆربه سوودی زۆرتره.
هۆكاری خواردنی برنج جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی ئاماده‌كردنیشی ئاسانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوودی زۆره به‌تایبه‌تی ئاوه‌كه‌ی، لێره‌دا باس له 5 سووده‌كانی ده‌كه‌ین..
-هاوكارێكی باشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن:ئاوی برنج یان شۆربه‌ی برنج فاكته‌رێكی گرنگه بۆ پاراستنی جووڵه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن .
- بۆ ته‌ندروستی قژ باشه: شۆربه‌ی برنج به‌چه‌ندین شێوه هاوكارێكی گرنگه، بۆ باشتركردنی ته‌ندروستی قژ،ده‌تواندرێت وه‌كو شامپۆ به‌كاربهێنرێت ، جیاوازی شۆربه‌ی برنج له‌گه‌ڵ شامپۆ ئه‌وه‌یه،كه‌مادده‌ی كیمیایی تێدانییه، به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه شۆربه‌ی برنج ماده‌ی (ئینوزیتول)ی تێدایه كه هاوكارێكی باشه بۆ نه‌رم بوونی قژ وهه‌ڵنه‌ورینی قژ.
-رێگری له وشكبوون ده‌گرێت: شۆربه‌ی برنج له‌رێگه‌ی ده‌م رێگری ده‌كات له وشكبوونی جه‌سته‌ی مرۆڤ .
-وزه‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات:برنج ده‌وڵه‌مه‌نده به رێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدارت ،ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وزه‌ی مرۆڤه.
- میزاجی مرۆڤ باش ده‌كات: به هۆی بوونی كاربۆهیدارت ،هه‌رده‌م ئاستی ووزه نوێ ده‌كاته‌وه،به‌م جۆره‌ش جه‌سته و میزاجی مرۆڤ باش ده‌كات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.