Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:51

رووسیا که‌شتییه‌کی ره‌وانەی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان کرد

کوردستان TV
100%

رووسیا كه‌شتییه‌كی كارگۆی بێ فڕۆكه‌وانی، ره‌وانەی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كرد.

كه‌شتی كارگۆی بێ فڕۆكه‌وانی Progress MS-18ی رووسیی له‌ بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنوره‌وه‌ ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كرا.

ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ كه‌ كاتژمێر 03:00 به‌كاتی هه‌ولێر له‌ وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنور له‌ كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، راسته‌وخۆ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)دا په‌خش كرا.

کەشتییەکە کە 560 کگم سووتەمەنی، 420 لیتر ئاوی خواردنەوە و ھەزار و 490 کگم پێداویستی تەکنیکی ھەڵگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی 30ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 04:34 بەکاتی ھەولێر، بگاتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.

وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، بە ھاریکاری لەنێوان ھەریەک لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)، ئاژانسی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (NASA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا (ESA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی کەنەدا (CSA) و ئاژانسی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیی ژاپۆن (JAXA) دامەزراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.