ته‌وه‌ق ده‌فرێكی ناو ماڵی كورده‌وارییه ، زۆر پاك و جوان و ته‌ندروسته ، زیاتر نانی له‌بان داده‌نرێ .
كرۆكه‌كه‌ی له زه‌ل دروست ده‌كرێ ، زهلهكه ده‌كرێ به قوڵچه ، وه‌كو لووله ، دواتر ڕوپۆش (التغلیف) ده‌كرێ ، به پووشێكی نه‌رم ، وه‌كو حه‌سیر ، یان گزك ، له پاش ئه‌وه‌ی كه ، گزكهكه ، ده‌نرێته ئاو ، تاوه‌كو نه‌رم بێته‌وه ، ئینجا به جوانی ، قوڵچه زهلهكه ، به‌و تاڵه گزكه ده‌پێچرێته‌وه ، كه به شێوه‌یه‌كی ، بازنه‌یی دهینوشێننهوه ، هه‌ندێ جار ، ڕوپۆشهكه ڕه‌نگ ده‌كرێ ، تاوه‌كو تهوهقهكه ، جوان و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌رچێت ..
ئا/ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د