مه‌شكه ، ده‌فرێكه ماستی پێ ده‌ژه‌نن ، كاتێ ئاوی تێ ده‌كرێ ، تاوه‌كو كه‌ره‌و دۆی لێ ده‌رچێ .
له پێستی مه‌ڕ دروست ده‌كرێ ، بێ گومان ده‌بێ مه‌ڕه‌كه ، له پاش سه‌ربڕین ، كه‌وڵ كرێ ، تاوه‌كو پێسته‌كه‌ی به كامڵی ده‌ست كه‌وێ . ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ، گۆشته‌كه هه‌مووی له ملی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه ده‌ر ده‌هێنرێ .
پاشان بۆ چه‌ند ڕۆژی پێسته‌كه ، ده‌خرێته ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌وه ، كه جه‌وت و ئاو ، پێكه‌وه تیایدا كوڵێنراون ، به‌مه‌ش پێسته‌كه نه‌رم و تورت ده‌بێته‌وه و ، تووشی ته‌قین و شه‌ق بردن نایه‌ت و ، به‌رگه‌ی به‌كارهێنان ده‌گرێ ، هه‌ر جهوتهكهش ، ڕه‌نگێكی قاوه‌یی جوان ، ده‌داته مه‌شكه‌كه .
دواتر پڕی ده‌كه‌ن ، له خۆڵێكی نه‌رم و ، بۆ چه‌ند ڕۆژێكیش هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه ، تاوه‌كو ڕه‌ق و وشك ده‌بێ و ، قاڵب وه‌رده‌گرێ .
پاشان خۆڵه‌كه به‌تاڵ ده‌كه‌ن و ، له ژوورێكی تایبه‌تدا ، له دارێكی بنمیچه‌كه هه‌ڵ ده‌واسرێ ، له خواریشه‌وه ، له ناو ژووره‌كه‌دا ، ئاگرێكی دوكه‌ڵاوی ده‌كرێته‌وه ، كه به‌رده‌وام دووكه‌ڵی ده‌بێ ، دوكه‌ڵه‌كه ده‌چێ به گژ پێسته‌كه‌دا ، ڕه‌نگی ڕه‌ش دهكاو تورتی ده‌كا ، به‌مه‌ش ده‌ڵێن قانگ دان .
ئینجا دای ده‌گرن و یه‌ك دوو ڕۆژێك ، له ئاوی ده‌نێن ، تاوه‌كو بخووسێ و نه‌رم بێته‌وه ، ئیتر ئه‌خرێته كار ، چی بۆ مه‌شكه ژه‌نین ، یاخود دۆی تیا هه‌ڵ ده‌گیرێ ، له سه‌ر كوڵهنانهكان ، شان به‌شانی كونه درێژ ده‌كرێ ، كونه ش پێستی بزنه‌و بۆ ئاو هه‌ڵگرتن به كار دێت .
ن/ سه‌ركه‌وت محمه‌د
كوردستان تیڤی/ كامران