دێ چروو..

له‌ وه‌رزی پایزدا خاوه‌ن مه‌ڕو بزن و ماڵاته‌كان  هه‌ڵئه‌ستن به‌دروستكردنی دێیه‌كانی چروو
Thumbnail

دێ چروو كارێكی هه‌ره‌وه‌زیه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ وه‌رزی پایزدا خاوه‌ن مه‌ڕو بزن و ماڵاته‌كان  هه‌ڵئه‌ستن به‌دروستكردنی دێیه‌كانی چروو  ئه‌ویش به‌ پڕینی لقه‌كانی دار به‌ڕوو و دارماز ئێنجا له‌ مابه‌ینی دوو لقی یان سێ لقی گه‌وره‌ی دار له‌سه‌ر یه‌كی كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌یپه‌ستن چروه‌كه‌ بۆ سوود وه‌ڕگرتنی بۆ وه‌رزی زستان چونكه‌ چروه‌كه‌ وه‌ك خۆی به‌ سه‌وزی ئه‌مێنێیته‌وه‌..خۆڕاكێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ مه‌رو بزنو ماڵاته‌كانیان ..

هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی دێ چروو..

۱- بڕینی چروو

۲- كردنه‌ مه‌رۆك

۳- ڕاكێشانی چروو

٤-به‌رزكردنه‌وه‌ی چروو به‌ كنۆره‌

كنۆره‌ دارێكی دڕێژو به‌هیزه‌ له‌ كۆتایدا دوو سه‌ری هه‌یه‌ له‌شێوه‌ی پیتی U كه‌ چرووی له‌سه‌ر ڕائه‌وه‌ستێیت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌.

٥- دانانی چروو ..

تارق ڕواندزی

ktv

ktv

ktv

ktv