هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا، یه‌كێكه له هاوینه‌هه‌واره‌كانی سنووری هه‌ورامانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ به‌سه‌ربردنی كات روو له‌و هاوینه‌هه‌واره ده‌كه‌ن.
هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا ده‌كه‌وێته گوندی ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ربه‌ناحیه‌ی خورماڵ. ناوچه‌كه به‌گشتی شوێنێكی شاخاوییه و دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رقاڵن به‌كاری ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ.
ئه‌م هاوینه‌هه‌واره، سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌شێكی فێنك له وه‌رزی هاویندا ده‌به‌خشێته ناوچه‌كه، به‌هۆی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی و دڵگیرییهكهییهوه، ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.).
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران