Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:22

ئەشکەوتی کوڕ و کچ

دەکەوێتە باشووری گوندی شورناخی سەر بە ناحیەی سوورداش
کوردستان TV
100%

ئەشكەوتی كوڕ و كچ، دەکەوێتە باشووری گوندی شورناخی سەر بە ناحیەی سوورداش، لەناو پارچە زەوی ژمارە 20ی کەرتی37ی شورناخە، ئەم ئەشکەوتە ئەشکەوتێکی سرووشتییە و لەناو شاخێکدایە و پێی دەڵێن (کەوتاوی) كە ناوی جۆرە دارێکی زڕی ناوچەکەیە.
ئەشكەوتی كوڕ و كچ، ئەشکەوتێكی شێوە لاکێشەییە و ڕووەو باکوورە، درێژییەکەی (6،60م) و پانی لای ڕاستی (2،60م) و هەروەها پانی لای چەپیشی (2،40م) كە لە ناوەڕاستی ئەشکەوتەکەدا ژوورێکی بچووک هەیە، بەرزییەکەی (115سم) و پانییەکەی (35سم)ە، لە بەشی ڕاستی ژوورەکەش، گۆڕێک لە بەردی شاخەکە هەڵکەنراوە و قووڵی گۆڕەکەش (40سم) و پانییەكەی(100سم)ە، هەروەها پاشماوەی دووکۆڵەکە بە سەقفەکەوە ماوە، بەڵام لە بەشی خوارەوەیدا نەماوە و فەوتاوە، لە شێوەدا لە قزقاپان دەچێت، لەوانەیە لە هەمان سەردەم دروستکرابن.
ئەم ئەشكەوتە بایەخێكی زۆری شوێنەواری هەیە، بەهۆیەوە گەشتیاران سەردانی دەكەن و وێنەی یادگاری لەناو و لەبەردەم ئەشكەوتەدا دەچركێنن.

ktv

ktv

ktv

ژێده‌ر - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.