قه‌ڵایی سارتكه‌

گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن
Thumbnail

قه‌ڵای سارتكه‌ شوێنه‌وارێكی گرنگه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌ی قه‌شقۆلی له‌ به‌ری سارتكه‌، قه‌ڵاكه‌ له‌ به‌رزاییه‌ك به‌ بناری چیاكه‌ ده‌ڕوانێته‌ سه‌ر رووبار و كه‌پره‌ گه‌شتیارییه‌كان.

قه‌ڵای سارتكه‌ له‌ لایه‌ن میر محه‌مه‌د، پاشای سۆران 1813_1837 دروستكراوه‌ و ئێستا به‌شێك له‌ ژووره‌كان و دیوار و قوله‌كانی قه‌ڵاكه‌ وه‌ك شوێنه‌وار ماونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

 كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv