Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:10

منارەی خورماڵ

منارەکە لە خشت و گەچ دروستکراوە، شێوەی هەشت لایە
کوردستان TV
100%

منارەی خورماڵ، دەکەوێتە بەشی باکووری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی خورماڵەوە كە قسەی زۆر لەبارەی مێژووی دروستكردنەكەی هەن، بەڵام ئەوەی سەلماوە بۆ دەیان سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ئەوەی ئێستا لەڕووی بیناسازییەوە ماوەتەوە، منارەکە لە خشت و گەچ دروستکراوە، شێوەی هەشت لایە و بەرزییەکەی 7مەترە و یەک دەروازەشی هەیە كە پلیکانەیەکی شێوە لوولپێچی هەیە و 24 پایەن.

بنکەی منارەکە هەرچەندە ئێستا بە چیمەنتۆ داپرۆشراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا لەبەرد دروستکراوە، بەرزییەکەی 74سم دەبێت، منارەکە حەوت کڵاوڕۆژنەی تێدایە بۆ وەرگرتنی ڕووناکی.

منارەی خورماڵ لای دانیشتووانی ناوچەكە، وەك شوێنێكی گرنگ و گەشتیاریی سەیری دەكرێت بەوەی گەشتیاران كاتێك سەردانی ئەو ناوچەیە دەكەن، بەشی زۆریان سەردانی منارەكەش دەكەن و وێنەی یادگاری لەگەڵدا دەچركێنن.

111

ژێده‌ر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.