Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:44

ریوییەکی دەگمەن لە کوردستان دۆزرایەوە

    جیاوازی ئەم ڕێوییە بچووكترە و گوێچكەی درێژترە، بەڵام كلكی ئەستوورترە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی سروشتی كوردستانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئەو چاودێرییەی لە سروشت بە كامێراكان دەكرێت، بۆ یەكەمجار وێنەیەكی دەگمەنی ڕێوییەكی تۆمار كردووە كە تا ئێستە لە سروشتی كوردستان نەبینراوە.

ڕێكخراوی سروشتی كوردستانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، تۆمارێكی گەورەی نوێیە بۆ كوردستان و عێراق تۆمار كرا.

ئەو ڕێكخراوە ڕوونی كردووەتەوە، جۆرێكی نوێی ڕێوی لە كامێراكان تۆمار كراوە بە فۆكسی بلاندۆرد "ڤولپس كانا" ناسراوە،  شوێنی ژیانیان لە ئەفغانستان، ئێران، پاكستان، عومان، یەمەن، ئیمارات، میسر، ئوردن، فەلەستین، ئیسرائیل و توركمانستان پێشتر تۆمار كراوە.بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق سێ‌ جۆر ڕێوی هەیە، بەوەیان دەبێتە چوار. ئەوانیش دووانیان ڕێوی بیابانییە و بە ڕوونی جیاوازن لەو ڕێوییەی لە كوردستان باوە. ئەوان بچووكترن و گوێچكەیان درێژترە و ڕەنگیان زەردباوترە.

جیاوازی ئەمە لەگەڵ ڕێوییە باوەكەی كوردستان ئەوەیە، ئەمە بچووكترە و گوێچكەی درێژترە، بەڵام كلكی ئەستوورترە و لە درێژیدا بەقەدەر لەشی دەبێت و كۆتایی كلكیشی ڕەشە.

لەوەی كە كۆتایی كلكی ڕەشە، لە جۆرێكی ڕێوی بیابان دەچێ كە پێی دەڵێن fennec fox، قەبارەی لە ڕێوی بیابانیش بچووكترە و گوێچكەی زۆر لە دەموچاوی گەورەترە.

 ئەم جۆرە تازەیە دوو خەتی ڕەشی ئەستوور لە چاویەوە هاتووەتە خوارێ بۆ لای لمۆزی و ڕەشایەتی زیاتری تێدایە لەوانی تر.

رێكخراوی سروشتی كوردستانی عێراق لە 2004ـەوە دامەزراوە، لە 2007 ـەوە لە كوردستاندا كار دەكەن و لە ساڵی 2011 بۆ یەكەم جار وێنەی پڵنگیان ریكۆرد كرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ژێده‌ر - زاری كرمانجی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.