Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 22:22

عەباس عراقچی چه‌ند زانیارییه‌ک دەربارەی رێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

عەباس عراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی، ئێران رایگەیاند کە ئەمریکا پێیانی راگەیاندووە کە ئامادەیە بەشێکی زۆری ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، ھەڵبگرێت.

عەباس عراقچی، کە لە ڤییەنا سەرۆكایەتى شاندى ئێران بۆ گوتووێژ لەبارەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەكات، زانیاری دەربارەی ئاراستەی کۆبوونەوەکانی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشكراكرد.

عراقچی، ئاماژەی بەوە کرد کە جددیەتی ھەموو لایەنەکانی لە بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەدى دەكرێت و گوتیشی: ئەو ھەواڵانەی کە لە ئەمریکییەکانەوە پێمان گەیشتووە، ئەوەیە کە ئەوانیش بە جددی لەگەڵ گەڕانەوەدان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەوەشیان راگەیاند، ئامادەن بەشێکی زۆری سزاکانى سەر ئێران ھەڵبگرن".

عەباس عراقچی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ ھەڵگرتنی بەشێکی زۆری سزاکان لەلایەن ئەمریکا-وە بۆ ئەوان کەمە و لەبەر ئەم ھۆیەش تاکو ئێران دەگاتە داواکارییەکانی گوتووێژەکانی ڤییەنا بەردەوام دەبێت و بەڵێنی ئەوەشی دا کە لە کاتی گەیشتن بە تەواوی داواکارییەکانی ئێران ئەوە ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆ سەرجەم ئەو پابەندبوونانەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا دیاریكراوە.

لەو کۆبوونەوانەی کە یەکێتی ئەورووپا، چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و بەریتانیا لەگەڵ بەرپەرسە باڵاکانی ئێران لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی بابەتەکانی "گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئێران و جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە" دەکرێت.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.