Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:52

ئەمەریکا باری که‌شتیه‌کی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی فرۆشته‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

ئەمەریکا باری كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی فرۆشتوه‌ته‌وه‌ كه‌ لە کەناراوەکانی ئیماڕات دەستی بەسەر داگرتبوو.

بەپێی ئامارەکانی حکومەت و بەڵگەنامەکانی دادگا ئەمەریکا دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی فرۆشتووە دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی ئیماڕات دەستی بەسەرداگرت.

ئاژانسی هه‌واڵی ئەسۆشیتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌، لە مانگی دوودا ئەمەریکا لە بەندەری فوجەیرەی ئیماڕات دەستی بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری  ئێرانی به‌ ناوی ئێم تی ئاکیلیاس دا گرت.

بەڵگەنامەکانی دادگای ئەمەریکا دەریدەخەن سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵیداوە کەشتیەکە بۆ فرۆشتنی نەوت بە چین بەکاربهێنێت.

حکومەتی ئەمەریکا کەشتیەکەی هێنایه‌ به‌نده‌ری هیوستن لە ویلایەتی تێکساس، بەپێی بەڵگەنامەکان لەوێ زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل لەو نەوتە بە سه‌د و ده‌ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.