Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 07:34

کۆشکی سپی: ھەڵوێستمان لە بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نەگۆڕاوە

کوردستان TV
#11
100%

گوتەبێژی کۆشکی سپی جین ساکی رایگەیاند: لێدوانەكانى سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھو بەوەی کە ئامادەیە گرژی بخاتە نێو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لەپێناو رێگرتن لە ئێران بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ھەڵوێستی تایبەتی خۆیەتی و گوتی: ھەڵوێستمان لە بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نەگۆڕاوە.

جین ساکی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا لە کۆشکی سپی، لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھو بەوەی کە ئامادەیە گرژی بخاتە نێو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لەپێناو رێگرتن لە ئێران بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، گوتی، ئەم لێدوانانە ھەڵوێستی نەتانیاھو خۆیەتی.

بەرپرسیارێتی ئێمە و سەرۆک بایدن کارکردنە بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانى ئەمریکا، جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ کشانەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بینینی توانای ئەتۆمی ئەم وڵاتەیان لەدەستداوە و گوتی، دەمانەوێت بە ئەنجامدانی رێککەوتنی دیپلۆماتی لەگەل ئێران، دووبارە ئەم بینینە بەدەست بھێنینەوە. ھەر وەکو لە ساڵانی رابردوودا کردوومانە بەردەوام دەبین لە پێدانی زانیاری بە ئیسرائیل، بەڵام ھەڵوێستمان لە بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نەگۆڕاوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.