Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 09:50

زەریف: بنیامین نەتەنیاهۆ چووە ناو زبڵدانی مێژوو

کوردستان TV
#11
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل بە هەمان شێوەی زەلیلانەی هاودەستە دژە ئێرانیەکانی وەک بۆڵتن، ترەمپ و پۆمپیۆ چووە ناو زبڵدانی مێژووەوە.

محەممەد جەواد زەریف لە تویتەر نووسیویەتی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل پەیوەندی بەو گەشتە شەرمەزارەی دژ بە ئێرانەوە کرد کە بۆڵتن، ترەمپ و پۆمپەییۆ ئەنجامیاندا و ئەوان چوونە نێو زبڵدانی مێژووەوە.

محەممەد جەواد زەریف له‌ نووسینه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چارەنووسەی نەتەنیاهۆ بە درێژایی چەندین هەزار ساڵ بەردەوام بەسەر کەسانێکدا هاتووە کە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێرانیەکان کردووەتەوە، ئێستا کاتی گۆڕانی ئاراستەیە.

بریاره‌ هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر  لائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئایندەیەک هەیە وەک سەرۆکی وڵاتەکە بدرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی بنیامین نەتەنیاهۆ بهێنرێت.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.