Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 17:53

حەسەن روحانی بۆ کازمی: ئەمریکا خەریکی دووفاقییە لە عێراق

کوردستان TV
#11
100%

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوندییەكی تەلەفونیدا له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە ئەمریکا خەریکی دووفاقییە لە عێراق و ئەوەش لە بەرژەوەندیی سەقامگیری و ئارامی عێراق نییە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییە تەلەفونیەكەیدا لەگەڵ مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەكردووە، ئەمریكا لە ژێر پەردەی شەڕ لە دژی تیرۆر یارییەكی ئاڵۆز دەكات و سیاسەتێكی دووفاقی گرتوەتە بەر و كردەوەكانی لەسەر سنوری سوریا و عێراق دژی بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی ناوچەكەیە.

حەسەن روحانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ مسته‌فا كازمی راگه‌یاندووه‌، ئێران دژی دەستوەردانی هێزە بیانیەكانە لە ناوچەكە و باوەڕی وایە كە كێشەكانی ناوچەكە دەبێت لە لایەن وڵاتانی ناوچەكەوە چارەسەر بكرێن.

هه‌روه‌ها رووحانی هۆشداری داوەتە مسته‌فا کازمی لەو یارییانەی کە ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەیانکات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.