Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:29

پۆلیسی هه‌ولێر: دوو تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکران و خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیركرا هه‌روه‌ها خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند.

پۆلیسی هه‌ولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باشور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشڕەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال و جامایکا و حەبی ئاڕتین) داگیرا.

پەڕاوی لێکۆڵینوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٢١ی چەک و ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان) ڕاگیراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.