Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:11

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی له‌ سێ په‌یامیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری و خانەوادەی حاجی حوسێن چێوەیی(حوسێن خەنجەر) و حاكم ئازاد حاجی كاكۆڵ ده‌كات.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتمانپەروەری دەڤەرا دینارتێ(تەیار ئیسماعیل ئاغا زێباری)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئانشایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە تەیار بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
4ـى8ـى2021


 
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی حوسێن چێوەیی(حوسێن خەنجەر)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی حوسێن چێوەیی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر(حاجی حوسێن چێوەیی) ناسراو بە(حوسێن خەنجەر)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حاجی حوسێن بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
4ـى8ـى2021


 
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حاكم ئازاد حاجی كاكۆڵ

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

بەڕێز، حاکم ئازاد حاجی کاکۆڵ
به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان، عەمیدی خانەنشین (کەمال حاجی کاکۆڵ) و (هاوسەری) بەڕێزیمان پێ گەیشت.
 
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان  و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی هەردوو ئازیزی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی  و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
4ـى8ـى2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.