Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 11:51

سەرۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فایه‌ق تۆفیق ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فایەق تۆفیق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی كاك (فایەق تۆفیق) ناسراو بە(فایقەرەش)مان بیست.

كاك فایەق فەرماندە و پێشمەرگەیەكی رێگەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بووە و لە دوای راپەڕینشەوە لە چەندین پێگەی بەرپرسیاریەتی بە دڵسۆزی و كارامەیی و هەستی بەرزی نیشتیمانپەروەری خزمەتی بە میللەتەكەی كردووە.

پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و رۆحی كاكە فایەق بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

٧ـی ئابی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.