Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 15:49

ئەمریکا: پێویستە ئێران دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان لە دەست نەدات

کوردستان TV
#11
100%

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5ی 8ی 2021  له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌ ناو په‌رله‌مانی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران سوێندی یاسایی خوارد.

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئێران، ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ داوای لە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران كرد، دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا لە دەست نەدات.

دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم ڕەئیسی وەک سێزده‌هه‌مین سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا له‌ رێگه‌ی نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی ئێران كرد و ڕایگەیاند: پەیامی ئەمریکا بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی ھەمان ئەو پەیامەیە کە ئاڕاستەی سەرۆکەکانی پێش ئه‌و کردووە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا وتیشی: دەرفەتی بوژاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران تاھەتایە بەردەوام نابێت، بۆیە پێویستە ڕەئیسی دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان لە دەست نەدات و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئەمریکا چاوەڕوانی ھەڵوێستی حکومەتی نوێی ئێران دەکات. شایه‌نی باسه‌، ڕۆژی پێنج شەممە رابردوو ئیبراھیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، سوێندی یاسایی خوارد و، ڕایگەیاند: گوشار و سزاکانی سەر ئێران شکستیھێناوەو، پڕۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەشی بە ئاشتیخوازانە ناوبرد.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.