Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 11:50

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز دەکات

کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا یەکی موحەڕڕەم و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچیی، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانان ده‌كات و رایگه‌یاند: هیوادارم ڕێنمایی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن.

بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا بێت لە جیهان و ناوچەکەدا. هیوادارم ڕێنمایی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن.

ئەم بۆنە پیرۆزەی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت )، هانمان دەدات لە سەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .  
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیان و مرۆڤایەتی پارێزراو و تەندروست بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.