Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 01:45

لەهێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر میللیشیاكانی ئێران لەعێراق و سووریا 31 چەكدار كوژراون

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە (3ی شوباتی 2024) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئەمریكا بۆ سەر شاری قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق، 22 كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە ، لەهێرشەكە 13 كەس كوژران و9 كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە ، لە یەكەم كاتژمێری هێرشەكانی ئەمریكادا بە دووری نزیكەی 130 كیلۆمەتر لە پارێزگای دێرەزۆر، 18 ئەندامی گرووپە چەكدارەكانی سەر بەئێران كوژراون و 26 ئامانجیش تێكشكێنراون.
دوێنێ هەینی، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوەكانی ئەو گرووپە چەكدارانە لە عێراق و سوریا دەركردووە، كە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمەریكا .
دوای هێرشەكەش بایدن گوتی، هێزە ئەمریكییەكان هێرشیان كردە سەر ئەو دامەزراوانەی عێراق و سوریا كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەكاردەهێنرێن و لەو كات و شوێنانەی كە دیاریی دەكەین بەردەوام دەبێت.
هەروەها سێ بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە: ئەمریكا دەستیكرد بە ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە عێراق و سوریا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.