Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 19:47

لە ئێران گۆرانیبێژێکی ڕاپ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

کوردستان TV
100%


توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ڕاپ'ی ئێرانی کە لە میانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە دەستگیر کرابوو، لە لایەن دادگایەکی ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەمیر ڕەئیسی کە پارێزەری توماج ساڵحی'یە بۆ ڕۆژنامەی شرق'ی ئێران گوتوویەتی کە، بریکارەکەی لە لایەن دادگایەکی ئیسفەهانەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

ڕەئیسی ڕایگەیاندووە کە، هۆبەی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بڕیاری داوە بە لەسێدارەدانی توماج ساڵحی. بە پێی قسەی ئەو پارێزەرە، ساڵحی بە تۆمەتی "مفسد فی الارض" سزا دراوە کە لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەم تاوانە دەردەکرێت.

تا ئێستا دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەم بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ساڵی 2022 کە نزیک بە چوار مانگی خایاند، بە هۆی گیان لەدەستدانی مەهسا ئەمینی هاتە ئاراوە کە هێزەکانی پۆلیس بە توندوتیژی لەبارەوە، تۆمەتبار کرابوون. لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، گۆڕانییەکەی ڕاپ'ی توماج ساڵحی بە بۆنەی خۆپیشاندانەکەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و بووە هۆی دەستگیر کردنی ناوبرا و کردنەوەی دۆسیە لە دژی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.