پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكەی دۆكان بارهەڵگرێك كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە 15 ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە بریندارێكی زۆر هەیە.
رائید بەهمەن عەبدوڵا لە هاتوچۆی دۆكان رایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دۆكان رووداوێكی گەورەی هاتوچۆ بەهۆی كۆنتڕۆلەدەستدانی بارهەڵگرێك روویداوە.
راشیگەیاند: لە ڕووداوەکەدا 15 کەس برینداربوونە، بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ کەسێك گیانی لەدەست نەداوە.
هەروەها رایگەیاند: ڕووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە لە جۆری فلات كە کۆنتێنەری لەسەر بووە لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتووە، بەڵام پێش بازگە کۆنتڕۆڵ لەدەستداوە و خۆی كیشاوە بە دوو ئۆتۆمبێل و پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە رۆیشتووە و لەناو بازگەکەش خۆی كێشاوە 13 ئۆتۆمبێلی تردا.
رائید بەهمەن عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا كە شۆفێری بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبە و خڵکی بەغدایە.
جەختیشی كردەوە كە ئێستا تیمەکانی هاتووچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و لە هەوڵێ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووداوەکەدان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.