Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 00:59

یەکێتی مامۆستایانی كوردستان: پڕۆژەی "هەژماری من" لەلایەن ئێمەوە رەتنەکراوەتەوە

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەو دەنگۆیانە رەت دەكه‌ینه‌وه‌ كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە ڕای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان:

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.

بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.

بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.