Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 06:35

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی گەیشتە سعوودیە

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی، گەیشتە ڕیاز پایتەختی سعوودیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی4ی2024، محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگھێشتی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی، گەیشتووەتە ڕیاز.

ڕاشگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندەکە کە لە ژێر ناوی "ھاریکاری نێودەوڵەتی و پەرەپێدان بە وزە لەپێناو گەشەپێدان" لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان و نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی بەشداربووی کۆڕبەندەکە، ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە دەست پێ دەکات و ئامانجی لە بەستنی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانە بە وزە لەپێناو گەشەپێدان.

ھەروەھا بەپێی میدیاکانی سعوودیە، ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک، وەزیرانی دەرەوە، شارەزایان و بیرمەندان لە کەرتی گشتی و تایبەت، نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکانەوە لە 92وڵاتەوە، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.