Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:30

هۆشدارییەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی ئاراستەی هاووڵاتییان كردووە لەبارەی ئەگەری بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو بەهۆی شەپۆڵی بارانبارینی رۆژانی داهاتوو.

حكوومەتی هەرێم لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت "بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت".

هەروەها دەڵێت "هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:-

1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.

2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.

3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.

4- شۆفێری مەکەن.

5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.

6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.

7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.