Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:55

كاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی كارەبا راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ماوەكانی دانەوەی كارەبای نیشتمانی بەڕێژەیەكی زۆر كەم ببووەوە.

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند كە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێ کردۆتەوە، وەزارەتی کارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتییە بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا.

راشیگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشی پێ دەکرێتەوە و بەمەش بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوو كاتژمێر بەر لە ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندبوو كە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ دەستی پێ کردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەباش دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، هێرشەكە ببووە هۆی راوەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە و هەروەها نەگەیشتنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا.

هێرشەكە جگە لە زیانی ماددی، هەروەها ببووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار كارمەندی كێڵگەكە و برینداربوونی چەند كارمەندێكی تریش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.