Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:07

ئەحمەد تورك لە رێگەی پارێزگاری هەولێر پەیامێك ئاراستەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ شارى دیار بەكر و بەشداریی شاندى پارێزگاى هەولێر لە 15ـەمین پیشانگای میزۆپۆتامیا، لەگەڵ ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیار كورد كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەکەدا ئەحمەد تورك سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی لە ڕێگەی پارێزگارەوە بە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتى هەرێم گەیاند، هیواشی خواست هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە رۆڵی سەرەكی هەبێت بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنی ئەم دواییەی شارەوانیەكان كە ویست و خواستی راستەقینەی خەڵكی توركیاى نیشان دا، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە حكوومەتی توركیا دەستپێشخەر بێت بۆ ئاشتەوایی بە ئازادكردنی بەندكراوانی سیاسی و دەستپێكردنەوەی بێ مەرجی گفتوگۆی ئاشتییانە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش وێڕاى پیرۆزبایی لە ئەحمەد تورك و هاوسەرۆكانی دیكەی شارەوانی شارەكان، هیوای سەرکەوتنى لە ئەرك و كارەكانیان بۆ خواستن.

دووپاتیشی كردەوە کە سەرۆك بارزانی هەمیشە جەخت لەسەر پرۆسەی ئاشتی و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکاتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام وەكو فاكتەرێكی سەقامگیری و بەشێك لە چارەسەر لەمبارەدا رەفتاری كردووە.

پارێزگارى هەولێر هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە چارەسەریی ئاشتییانە داوایەكی ڕەوایە و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان پاڵپشتی بكەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە ئامادەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.