Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:55

لـه‌ ئه‌مڕۆوه‌ بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین لە عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%


بە پێی بڕیارێکی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، زیادکردنی نرخی بەنزین لەو وڵاتە لە ئه‌مڕۆ چوارشەممەوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق لە ئه‌مڕۆ چوارشەممەوە، 1ی ئایاری 2024، بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ دەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 26ی ئاداری 2024بڕیاری دابوو نرخی ھەر لیترێک بەنزینی موحەسەن بە 850دینار و نرخی ھەر لیترێک بەنزینی سوپەریش ببێتە هەزار و 250 دینار. لە ئێستادا ھەر لیتر بەنزینی موحەسەن بە 650 دینار و بەنزینی سوپەریش بە ھەزار دینار دەفرۆشرێت.

لە عێراق سێ جۆری بەنزین هەیە کە ئەوانیش نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەرن کە بە ھۆی ھەرزانییەکەیەوە، بەنزین نۆرماڵ زۆرترین خواستی لەسەرە و حکوومەتی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەرنەکردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.