Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:34

برینداربوونی 8 كەسی لێ كەوتەوە.. ئیسڕائیل بۆردومانی سووریای كرد

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو ئیسڕائیل بۆردومانی باڵەخانەیەكی ئەمنی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێ كەوتەوە.

وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو كاتژمێر 10:05 ئیسڕائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی جۆلان لە دەوروبەری دیمەشق ئەنجام دا.

بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی هێرشەكەدا 8 ئەندامی ئەمنیی سووریا بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش كەوتەوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی (رۆیتەرز) لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی سووریا بڵاوی كردەوە كە هێرشەكە بۆ سەر باڵەخانەیەكی ئەمنیی سوویا ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی بۆردومانەكەدا لەنێو باڵەخانەكە هێزەكانی حزبوڵای لبنانی و سوپای پاسداران بوونیان هەبووە و بۆردومان كراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.