Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:47

سەنتەری لۆجستیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگەی هەڵەبجە دامەزرا

کوردستان TV
100%


سەنتەری لۆجستیی هەڵەبجە بە تێچووی 700 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 2 هەزار و 800مەتر بونیات نراوە؛ کە لە چەند بەشێکی گرنگ پێک دێت وەک: بەشی کۆگا، ساردکەر، ئۆفیسی کۆگا و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان.

فریاد نەجمەدین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگەی هەڵەبجە لەم بارەیەوە دەڵێت: "سەنتەری لۆجستیی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتی ناوخۆ - ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەکان؛ بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئاژانسی (THW)ی ئەڵمانیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئەڵمانیا دامەزراوە".

گوتیشی: "ئەم پرۆژەیە وەکو ژێرخانێکی ئابووری بۆ شاری هەڵەبجە بەکاردێت؛ کاتێک کە ڕووداوێکی سروشتی و کارەساتێک ڕوو لەم شارە دەکات. لەم سەنتەرە کەلوپەلی پێویست هەڵدەگیرێت و هاوکاریی کەسانی لێقەوماو و زیانبەرکەوتوو دەکرێت.

لە کۆگای سەنتەری لۆجیستیی هەڵەبجە، کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستیی گرنگ بۆ هاووڵاتییانی لێقەوماو دابین کراوە وەک: ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانی ناو کۆگاکە بۆ شوێنە دوورەکان، ئوتۆمبێلی بەرزکەرەوە، ڕایەخ، کەرەستەی پاککەرەوە، خۆراک، پێداویستیی منداڵان و پێخەف و دۆشەک.

لە هەولێر و سلێمانی، دهۆک و زاخۆ سەنتەری لۆجستی بوونیان هەیە؛ لە ئایيندەیەکی نزیکدا لە ئیدارە سەربەخۆکانیش سەنتەری هاوشێوە دروست دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.