Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:15

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 5/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.

باڵیۆزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.