Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:15

گیرۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد و ڕیاڵ مه‌دریدی كرده‌ پاڵه‌وان

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی گیرۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی5ی2024، له‌ گه‌ڕی 35ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ میوانی یانه‌ی گیرۆنا، یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گیرۆنا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی 4-2، چوار گۆله‌كه‌ی گیرۆنا له‌ڕێگای یاریزانان دۆڤبیک و پۆرتۆ دوو گۆڵ و گوتیرێز تۆماركران،  دوو گۆلەکەى بارسێلۆنا له‌ رێگای یاریزانان  کریستینسن و لیڤاندۆڤسکى تۆماركران.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش گیرۆنا به‌ 74 خاڵ چووه‌ پله‌ی دووه‌م و بارسێلۆناش به‌ 71 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌، چوار گه‌ڕ پێش کۆتاییهاتنی لالیگاش، یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی بووه‌ پاڵەوانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، ئەویش دوای شكستی بارسێلۆنا له‌به‌رامبه‌ر گیرۆنا و دووەمی ڕێزبەندی خولەکەشی لە دەستدا و گیرۆناش به‌فه‌رمی گه‌یشته‌ چامپیۆنسلیگ.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.