Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:17

ئەو كەسانەی لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دەدزی دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لەلایەن پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلیان دەدزی و لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەیانفرۆشتەوە.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای ئەنجامدانی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون، تيمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ص، خ، م) و (د، أ، م) دەستگیر کرد.

بڵاویشی كردەوە: هەردوو تۆمەتبار خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن و بە شێوەی گرووپ هه ڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێل.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای دزینی ئۆتۆمبێلەكان دەستکاری تابلۆ رەسەنەكانیان كردووە و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دووبارە فرۆشتوویانەتەوە بە هاوولاتییان.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە هەردوو تۆمەتبارەكە بە بریاری دادوەری لێکۆلینەوەی هه ولێر بە پێی مادەی (456) لە یاسای سزادان دەستگیر کراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.