Erbil 15°C ھەینی 07 حوزەیران 04:42

وەزارەتی کارەبا: هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی سەرپێچیکاران دەستی پێكرد

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، تیمەکانی کارەبای هەولێر لە هەڵمەتێکدا لە بازاڕی شێخەڵا، بەتایبەتی لە شوێنی کۆگاکانی هەڵگرتنی گۆشت و مریشک دەستیان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد. 

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە هەڵمەتەکەدا، ژمارەیەکی زۆری سەرپێچیکار سزا دران و، شێوازی سەرپیچییەکانیان مەترسیی روودانی شۆڕت و ئاگرکەوتنەوەی هەیە.

 وەزارەتی کارەبا داوا لە خاوەن دووکان و کاسبکاران دەکات خۆیان لەم سەرپێچییانە بە دوور بگرن، کە زیانی بۆ سەر خۆیان و کاسبکارانی دیکە هەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.