Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 04:25

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەچەقۆ كچەكەی خۆی كوشتبوو

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه‌،دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕوداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو كاتژمێر لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.