Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 07:19

عێراق ڕۆژێک ماتەمینی گشتی بۆ گیانلەدەستدانی ڕەئیسی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


حکوومەتی عێراق یەک ڕۆژ ماتەمینی گشتی بۆ گیانلەدەستدانی سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و یاوەرانی ڕاگەیاند.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕایگەیاند کە دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزییەک بۆ گەلی ئێران لەھەمبەر گیانلەدەدستدانی سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و چەند بەرپرسێکی دیکەی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەیان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، حکوومەتی عێراق سبەی سێشەممە ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە سەرانسەری عێراق ڕادەگەیەنێت.

دوێنێ یەکشەممە ھێلیکۆپتەرێک کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.