Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:49

سبه‌ی ده‌ست به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌کانی مۆندیالی 2018 ده‌کرێت

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كان
فرۆشتنی بلیت
کوردستان TV
100%

له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی جامی جیهانی فیفای 2018 كه‌ له‌ رووسیا ئه‌نجامده‌درێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن فیفاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كاتژمێر 12:00ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ فرۆشتنی بلیت ده‌كرێت بۆ ئه‌و وه‌رزش دۆستانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناو یاریگادا بینه‌ری یارییه‌كانی جامی جیهانی بن كه‌ ساڵی داهاتوو رێكده‌خرێت.

نرخی بلیته‌كان له‌ نێوان 104.9 بۆ 1104.9 دۆلار ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆ هاووڵاتییانی رووسیا كه‌ وڵاته‌كه‌یان میوانداری جامه‌كه‌ ده‌كات له‌ 22.4 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.