Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:27

راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمه‌وه‌

ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا
کوردستان TV
#4
100%

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ـی٩ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە، کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون.

لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا

یەکەم: لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای گەلەکەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام بێت.

دووەم: لە هەمان کاتیشدا، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، بە ڕووحیەتێکی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.