Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:09

سێ چەکداری حەشدی شەعبی له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ له‌ شنگال کوژران

سێ چەکداری حەشدی شەعبی له‌ شنگال کوژران
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی شنگاڵ، رای دەگەیەنێت کە ئەمڕۆ ھەینی، لە دەڤەری باب ئەلشلوی دەڤەری شنگال، شەڕ لە نێوان چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و حەشدی شەعبی رووی دایە و سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

قاسم دەربۆ، بەرپرسی ئوپەراسیۆنی ھێزی پێشمەرگە لە فەرماندەیی شنگال، بە باسنیوزی راگەیاند: "لە دەڤەری باب ئەلشلۆ لە شارۆچکەی شنگال، ئەمڕۆ ھەینی 22/9/2017 لە خاڵەکی پشکین کێشە لە نێوان حەشدی شەعبی و چەکدارانی پەکەکە رووی داوە، دواتر شەڕە تەقە لە نێوان ھەردوولا دروست بووە و لە ئەنجامدا سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون".

بەرپرسی ئوپەراسیۆنی ھێزی پێشمەرگە لە فەرماندەیی شنگال، ئەوەشی خستە روو: "ئێمە ئەوە ناخوازین ھیچ لایەنێکی سیاسی لە شنگال شەڕ بکات و نابێت شنگال ببێتە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.